مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

سوپای ئەمەریكا بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای میسر، مانۆڕێكی سەربازی بە بەشداری 43 وڵات لە بنكەی سەربازی محەممەد نەجیب لە ڕۆژئاوای میسر ئەنجامدەدات .
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا ‘سێنتكۆم’ لە پلاتفۆرمی ‘ئێكس’ بڵاوی كردەوە “میسر هاوبەشێكی مێژوویی ئەمەریكایە و ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا، بۆیە مانۆڕی “نەجم ساتع 2025″ درێژكراوەی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان واشتن و قاهیرەیە.”
غەریب عەبدولحافز، گوتەبێژی هێزە چەكدارەكانی میسر لەمبارەوە ڕاگەیاند “مانۆڕی ‘نەجم ساتع 2025‘ لە 28ـى ئاب تا 10ـى ئەیلوولی 2025 بە بەشداری 43 وڵات بەڕێوەدەچێت .

































































