
دوێنێ هەینی، FBI ڕایگەیاند کە ماڵی جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریكایان پشکنیوە.
کیش پاتەل بەڕێوەبەری FBI دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی گەڕان لە ماڵی بۆڵتۆن لە کەناڵی X نووسیویەتی: “کەس لە سەرووی یاساوە نییە… بریکارەکانی FBI لە ئەرکێکدان”.
دان بۆنگینۆ، جێگری بەڕێوەبەری FBI سەبارەت بە گەڕان بە ماڵی بۆڵتۆن گووتی: “چاوپۆشی لە گەندەڵی گشتی ناکرێ”.
ماڵەکە ماڵی جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترەمپە، کە لەو کاتەی لە یەکەم ئیدارەی خۆیدا بووەتە ڕەخنەگرێکی ڕاشکاوانە لە سەرۆک کۆمار.
FBI بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە بخاتەڕوو، ڕایگەیاندووە، گەڕانەکە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەیەکەوە هەیە لە هێشتنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکان.
ترەمپ پێشتر بۆڵتۆنی تۆمەتبار کردبوو بە خراپ بەکارهێنانی زانیارییە نهێنییەکان لە کتێبەکەیدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا، کە زۆر ڕەخنەی لێدەگرت.
سەرچاوەیەك بە (سی بی ئێس)ی ڕاگەیاند، بۆڵتۆن هیچ لێدوانێکی لەسەر لێکۆڵینەوەکان نەداوه و هیچ تۆمەتێکی تاوانکاری له دژی تۆمار نەکراوه .

































































