سکرتێری شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی لە گووتووبێژی لەگەڵ (ئاژانسی هەواڵ) رایگەیاند: هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە و پێویستە بزووتنەوە سیاسییەکان و کەسانی خاوەن پلاتفۆرم گرنگی بەو ڕاستییە بدەن کە ئێمە لە دۆخێکی گرنگداین.
عەلی لاریجانی بە ئاماژەدان بە شەڕی 12 ڕۆژە گووتی، “ئامۆژگاری من ئەوەیە لە ناوخۆی وڵاتدا گرنگی بەو ڕاستییە بدەین کە هێشتا شەڕەکەمان کۆتایی نەهاتووە؛ هەم بزووتنەوە سیاسییەکان و هەم کەسانی خاوەن پلاتفۆرم پێویستە گرنگی بەو ڕاستییە بدەن کە ئێمە لە دۆخێکی گرنگداین”.
ئەم بەرپرسە باڵایەی ئێران جەختی لەوە کردەوە، “ناڵێم ئێستا شەڕێکی ڕاستەقینە هەیە، بەڵکو با بزانین شەڕێک دەستی پێکردووە و ئەم شەڕە ئێستا تەنها بە ئاگربەست وەستاوە؛ بۆیە دەبێت ئامادەبین و هاودەنگی خۆمان بپارێزین”.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، “شەڕ بەشێکی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، بەشێکیش پەیوەندی بە دوژمنەوە هەیە، چونکە هەموو بابەتەکان بەدەست ئێمە نین، بەڵام گرنگترین بابەت ئەوەیە کە چۆن شەڕەکە بەرپەرچ بدەینەوە”.

































































