پێشووتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سوودانی ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر حەشدی شەعبی هەڵنەوەشێتەوە و چەکە قورسەکانی وەک دڕۆن و مووشەکی مەودا کورتی لێ وەرنەگیرێت ئەوە بەبێ شک لە شەوێکدا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر عێراق
ئەمرۆش بەرپرسێکی باڵای نوجەبا بە ناوی مەهدی کەعبی ڕایگەیاند: بە پلانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدرێت گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە چەک بکرێن و زانیاریی هەیە کە عێراق دەکرێتە ئامانجی هێرشکردن

































































