
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ گەلی ئیسرائیل ڕایگەیاند: وەک ئێوە ڤیدیۆی کوڕە خۆشەویستەکانی نیشتمانم بینی و توڕە بووم، تەلەفۆنم بۆ خێزانەکانیان کرد، بەناوی خۆم و بەناوی هاوسەرەکەمەوە و بەناوی ئێوە باوەشم پێداکردن.
بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژەی بە بەدخۆراکی بارمتەکان کرد و دەشڵێت: “لە زیندانێکی تاریکدا دەیانبینیت، بەڵام ئەهریمەنەکانی حەماس لە دەورووبەریان قۆڵی ئەستوور و گۆشتاوییان هەیە، هەموو شتێکیان هەیە کە پێویستیان پێی بێت بۆ خواردن، بەڵام بارمتەکان بە برسی دەهێڵنەوە؛ هەروەک چۆن نازییەکان جولەکەکانیان برسی کرد.”
جەختیشی لەوە کردەوە کە “حەماس بەدوای رێككەوتن ناگەڕێت” گووتی: حەماس ئامانجی ئەوەیە بەم ڤیدیۆ ترسناکانە و بەو پڕوپاگەندە درۆ و ترسناکانەی کە بۆ جیهان پەخش دەکات، ئێمە بشکێنێت، بەڵام ئێمە شکست ناهێنین”.
بنیامین ناتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە: “من بە ئیرادەیەکی بەهێزترەوە بۆ ئازادکردنی بارمەتە ڕفێنراوەکانمان و بۆ لەناوبردنی حەماس و دڵنیابوون لەوەی کە غەززە جارێکی دیکە نابێتە هەڕەشە بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل تیدەكۆشم”.

































































