
ئەم هەڵوێستە کەمتر لە ڕۆژێک دوای ئەوە ڕاگەیەندرا کە نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان “داواکاری بۆ داماڵینی چەک”ی گروپەکەی بە هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەکانی ئیسرائیل وەسف کرد.
جۆزێف عەون لە وتارێکدا بەبۆنەی ڕۆژی سوپای لوبنانەوە ڕایگەیاند: بەیروت سوورە لەسەر درێژکردنەوەی سەروەری حکومەت بۆ تەواوی وڵات و دەست بەسەر چەکی سەرجەم گروپە چەکدارەکاندا بگرێت بە حزبیشەوە و ڕادەستی سوپای لوبنان بکات.

































































