” ئەم بڕیارەی سەرۆکی فەرەنسا ڕێگری لە ئاشتی دەکات”

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە بارەی قسەكانی ئیمانیۆئیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین رایگەیاند: ئەمریکا بە تووندی پلانی ماکرۆن بۆ داننان بە دەوڵەتێکی فەلەستینی ڕەتدەکاتەوە.
ماركۆ زیاتر گووتی “دانپێدانانی فەرەنسا بە دەوڵەتی فەلەستین شەقێکە لە ڕووخساری قوربانیانی 7ی ئۆکتۆبەر، وئەم بڕیارەی ماکرۆن ڕێگری لە ئاشتی ناوچەکە دەکات”.
زیاتر روونیكردەوە ” ئەم بڕیارە بێباکانەی سەرۆکی فەرەنسا تەنها خزمەت بە پڕوپاگەندەی حەماس دەکات و ڕێگری لە ئاشتی دەکات”.

































































