
بێنی گانتس، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕەنگە ناچار بین جارێکی دیکە هێرش بکەینەوە سەر کۆماری ئیسلامی.
گانتس، ئێرانی بە “کێشەیەکی جیهانی و ناوچەیی” و هەڕەشەیەک بۆ سەر حکومەتی ئیسرائیل ناوبرد”.
ناوبراو زیادتر گووتی” ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و كاردانەوەكانمان لە هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتە بڕیارێکی دروست بوو”.
وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل روونیكردەوە” باشترین ڕێگە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت ئەوەیە ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت، بەڵام پێناچێت ئەوە ڕووبدات، بۆیە، ڕەنگە پێویست بکات جارێکی تر هێرش بکەینەوە.”

































































