پێگەی (ئیندی پێندێت)ی فارسی بە پشت بەستن هەواڵەكانی كەناڵەكانی راگەیاندنی ناوخۆی ئێران بڵاوی كردۆتەوە كە دانوستاندی ئێران و ئەوروپا دەست پێ دەكاتەوە .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ21-7-2025 سەرچاوە هەواڵییەكان ئاماژە بە دەست پێكردنەوە دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەورووپا ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو ” بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی ئەورووپایی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان”.

































































