مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران ڕاگەیاند ڕێگەی ئاشتی دەگرینەبەر و هیچ كاتێك پەنجەری دیپلۆماسی داناخەین .
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لەسەر بارودۆخی ئێستای وڵاتەكەی، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە و ڕادەگەیەنێت “ئەوەی بەرەو داهاتوویەكی باشتر دەمانبات، دووبارە بنیاتنانەوەی هیوا و گۆڕانكاری و دروستكردنی ڕێگەیەكی نوێیە بە كۆدەنگی، هاوسۆزی و ژیرایەتی.”
دەشڵێت “پێمان وایە هێشتا پەنجەرەی دیپلۆماسی كراوەیە و ئێمەش ڕێگەی ئاشتی دەگرینەبەر.”

































































