ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٣٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چەند دۆلارێک بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٦٢ هەزار دینارە

































































