كەعب سورچی
كاری راگەیاندن پێویستی بە راگەیاندنكاری لێهاتوو بەتوانایە، لە هەر دوو رەگەزی نێر و مێ بە تایبەت لە بواری هەندێك بەرنامەی مەیدانی و جوان وا باشترە پێشكەشكاری ئەو جۆرە بەرنامانە خانم بن، راگەیاندنكاری ئافرەتی لێهاتوومان هەیە كە لە كاری راگەیاندن بونی خۆیان سەلماندووە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ پیاوان ژمارەیان كەمە لە بادینان، بەپێی زانیاری سەرچاوە بەردەستەكان تا ساڵانی هەشتاكان بەدەگمەن ئافرەتێك دەبینین لەم بوارەدا كاری كردبێت، جا هۆكارەكە رەنگە خێزانی و كۆمەلایەتی بوبێت یان خودی ئافرەتان كەمتر حەزیان لەوەها پیشەو كارێك بوبێت ئەویش لەترسی ئەو كۆمەڵگەیە كە هەمیشە لە بۆسەدان بۆ شكاندنی ئەو ئافرەتانەی كە لەبواری خۆیان سەركەوتوون بەتایبەت ئافرەتە راگەیاندنكارەكان. بیرمەندی ئەمەریكی “ولبر شرام” دەڵێت: “ڕاگەیاندن ئەو ئامرازەیە كە لەیەكتر گەیشتن لە نێوان كۆمەڵگەكاندا مسۆگەر دەكات، كە ئەمەش بە سروشتی خۆی، كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە كۆمەڵگەكانی تر جیا دەكاتەوە”.
میدیا كە بە دەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت، كار لە هەموو جومگەكانی ئەو كۆمەڵگەیە دەكات و هۆیەكی بەهێزە بۆ پێشڤەچوونی ئەو وڵاتە، بۆیەش بەشداری ئافرەتان لەم دەسەڵاتە كاریگەری بەرچاو دروست دەكات لە كۆمەڵگەكەدا ئافرەتانیش شان بەشانی پیاوان توانیویانە لە كاری ڕاگەیاندن و میدیایدا ڕۆڵێكی فراوان بگێڕن و خزمەت بەو بوارە بكەن بە شێوەیەكی ئەكادیمی و زانستیانە، بەڵام زۆر جار توشی ئاستەنگ و ڕوبەروبونەوە دەبنەوە لەلایەن كۆمەڵگاوە بەوەی كە ئەم جۆڕە كارانە بۆ ئافرەتان گونجاو نییە، لەكاتێكدا ئافرەتیش بەشێكە لە كۆمەڵگادا ئازاده چ جۆڕە كارێك هەڵبژێرێت بەو ڕادەی لەسنورەكان دەرنەچێت و پیشەییانە كاڕەكان ئەنجام بدات، بەتایبەتی ئەگەر كچ و كوڕێك پێكەوە كاڕی راگەیاندن بكەن لەناو كۆمەلگای خێڵەكی (عەشایریدا) بە “عەیبە” ناویان دەبەن و ڕوبەروی تۆمەت و ڕەخنەی ڕوخێنەر دەبنەوە كەئەمەش وادەكات ئافرەتەكان تووشی بێ هیوایی ببن و هەندێكجار ئافرەتەكە سارد دەبێتەوە و كۆڵ دەدات و دەست بەداری ئەو حەز و خولیایه دەبێت كە لە منداڵیەوە خەونی پێوە دەبینی، بەتایبەتی لە هەندێك ناوچە و سنوورێك كە كەمتر تاكەكانی كراوەترن بەرامبەر ئەم پیشەیە بۆ ئافرەتان بەداخەوە بۆیە دەبێت هەمووان زیاتر رێز لەو خانمانە بگرن و دەستخۆشیان لێ بكەن و هانیان بدەن بۆ بەردەوام بوون، لەبادینانیش ئافرەتی وامان هەیە زۆر ڕخنەی ڕوخێنەر و ئاستەنگی بۆی دروستبوە بەڵام هەر بەردەوامبووە و وتە ڕوخێنەرەكان كردۆتە خۆڵەمێش لەژێر پێیەكانیدا.
لەكاتێكدا كاڕكردنی كچ و كوڕ پێكەوە وادەكات زیاتر خزمەت بكەن و ئاستی ڕۆشەنبیری تاكەكانیش زیاتر بەرزبكەنەوە كە لەو سنورەدا دەژین، كاتێك كور و كچێك پێكەوە كاردەكان هەر جۆرە كارێك بێت دەبێت ئەو ناوچەیە شانازی بكەن كەوا گەنجی وای تێدایە باوریان بەخۆیان و تواناكانیان هەیە و بۆ ئەوای سڵ نەبنەوە و بەردوام بەدوای حەزو خولیاو بەهرەكانیان بكەون كۆڵ نەدەن تاكو دەگەن بە ئامانج و مافە شایستەكانی خۆیان بە خۆشحاڵیەوە بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانراوە زەمینەو دەرفەتی باش و گونجاو برەخسێنێت لەو بوارەدا، بە پاڵپشتی بەردەوامی بۆ ئافرەتان، بێگومان ئافرەتانیش رۆڵێكی باشیان هەبووە لەبەرەوپێشچوونی میدیا و رۆژنامەگەری كوردیدا.
زۆر جاڕ بەربەست و گیروگرفت دێنە پێش بۆ ڕاگەیاندنكاری ئافرەت تاوەكو واز بێنی یاخود بەناوی ئەوەی كەسایەتیت لاواز دەبێت ئەمە لەكاتێكدایە ئافرەتان لەهەر شوێنیك كاربكەن دەتوانن كەسایەتی و ڕەوشتی خۆیان بپاڕێزن نەك جۆڕە كەسانێك هەبن بەهۆكاری جیاجیا بچن ڕەخنەی ڕوخێنەر بگرن یاخود بڵێن ئامانجیان بەرەوپێشبردنی ئاستی رۆشەنبیری نیە بەڵكو تەنیا بۆ خۆبەدرخستنە ئەوەیان خاڵێكی نەرێنی دەبێت لەسەر كاری ڕاگەیاندن كاركردنی پیاو لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەری ئاسانترە بە بەراورد لەگەڵ ئافرەت، بەو پێیەی ئافرەت كۆتوبەند كراوە بە نەریتەكانی كۆمەڵگە و بەشێك لە خێزانەكان، تێڕوانینی نەرێنی كۆمەڵگە لەدیارترین ئەو ئاستەنگانەیە كە دێنە سەر رێی ئەو ئافرەتانەی لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەریدا كاردەكەن، چەندین نمونەی زیندومان هەیە كەبەشێكی زۆر لە ئافرەتان لە دامەزراوە میدیاییەكان سەركەوتوانە كاریان كردوە.

































































