مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند “بۆ سەرخستنی هەوڵەكانی ئاگربەست ئامادەین ژمارەیەك بارمتە ئازاد بكەین،”
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت “وەك پاڵپشتییەك بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەكان لەگەڵ ئیسرائیل و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی هاتوونەتە ڕێگەی گفتوگۆكان، ئامادەین 10 بارمتە ئازاد بكەین،”
دەشڵێت “سەرەڕای ئاڵۆزییەكان، ئێمە بە جددی لەگەڵ ناوبژیوانەكان لەسەر خەتین و بە ڕۆحیەتێكی ئەرێنی كار بۆ سەرخستنی هەوڵەكانی ئاگربەست دەكەین.”

































































