مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە كۆڵبەرێكی لاوی كوردی خەڵكی بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران كوژرا.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “خالید محەممەدی تەمەن 23 ساڵ و خەڵكی گوندی (ئەنجێنە)ی سەر بە شاری بانە، ئەمڕۆ سێشەممە 8ـى تەممووزی 2025، لە كاتی كۆڵبەری دا لە بەرزایییە سنوورییەكانی ئەو شارەدا لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران تەقەی لێ دەكرێت و گیان لەدەستدەدات .
بە گوتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەكە، خالید تازە هاوسەرگیری كردبوو و بە مەبەستی دابینكردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە كۆڵبەری كردبوو .
تا ئێستا تەرمی خالید محەممەدی لە نەخۆشخانە ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.

































































