ستیڤ ویتكاف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، خولی یەکەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دوای کۆتاییهاتنی شەڕی 12 ڕۆژە، “هەفتەی داهاتوو یان زیاتر” بەڕێوەدەچێت.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش نانخواردنی ئێوارە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لێدوانەکانی ویتکۆفی پشتڕاستکردەوە.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئێرانییەکان داوای کۆبوونەوەیان کردووە، منیش دەڕۆم. “باش دەبێ ئەگەر بتوانین شتێک لەسەر کاغەز دابنێین.”

































































