مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی حوزەیران، شەش فڕۆكەخانەی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێرانی كردووەتە ئامانج .
سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە “ئەو هێرشانە زیانیان بە ڕێڕەوی فڕین و بنكە ژێر زەمینییەكان و فڕۆكەیەكی سووتەمەنی پڕكردنەوە و فڕۆكە جەنگییەكان گەیاندووە، لەوانە F-14 و F-5 و AH1 ،”
دەشڵێت “ئەو فڕۆكانەی كراونەتە ئامانج، پێشتر لە دژی ئیسرائیل بەكار هێنراوە.”

































































