مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی ئێران ڕاگەیاند كە لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگرانەی نهێنی و ئاڵۆزدا، دەستیان بەسەر كۆمەڵێك بەڵگە و زانیاریی نهێنی ئیسرائیلدا گرتووە، ئەمڕۆ كۆمەڵێك لەو بەڵگە نهێنییانەی بۆ یەكەم جار بڵاو كردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی ئاشكرای دەكات كە بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هاوكار و هاوئاهەنگیی نزیكی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە “ئیتلاعاتی ئێران یەكەمین كۆمەڵە لەو بەڵگە نهێنییانەی ڕژێمی ئیسرائیلی بڵاو كردەوە كە نیشان دەدا بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوكاریی تەواو هاوئاهەنگیی نزیكی لەگەڵ ئەو ڕژێمە لە دژی ئێران هەیە و لە ڕاپەڕاندنیان تەواو گوێڕایەڵی ئیسرائیلە.”

































































