شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا كوردستانییەكان لە كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی هۆڵەندا، سێ گرێبەستی گرنگ لەبواری پەرەپێدانی كشتوكاڵی، واژۆ كرد.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:” لە رۆژی دووەمی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی هۆڵەندا – كوردستان، سێ گرێبەستی گرنگ لەبواری شیرەمەنی، چاندنی تۆوی پەتاتە و بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، لەنێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و هۆڵەندا واژۆكران.
رێککەوتنەکە لە شاری لاهای، بە ئامادەبوونی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و، دەیان بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستان، واژۆ كران.

































































