زاری كرمانجی :
د. سانع شەریف، مامۆستا زانكۆ، لە بارەی پرسی مووچە و گرفتەكانی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان دروستی دەكات، بۆ زاری كرمانجی ئاماژەبەوەدەدات، ماوەی چەند ساڵێكە مووچە كراوەتە كێشەیەكی گەورە لەلایەن دەسەڵاتدارە عێراقیەكان كە بێ ویژدانانە دەستیان خستۆتە ناو بینا قاقای خەڵكی كوردستان كە چینێكی دڵسۆز و بەردوام لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەركدان كە لە ڕووی دەستوورییەوە ئەرك و مافەكانیان هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ئەرك و مافی فەرمانبەرێك كە لە دامەزراوە فیدراڵیەكانی عێراق كار دەكەن.
ئەو مامۆستای زانكۆ، دەڵێت:” حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی زیاتر لە دەسەڵاتدارانی عێراق جەخت لەسەر پابەندییە دەستوورییەكان و یاسایی و داراییەكان دەكاتەوە، بەواتایەكی تر هەر لەسەرەتای كابینەی نۆیەمدا پەرۆشی خۆی بۆ جێبەجێكردنی دەستوور هەم بە ڕووی دەسەڵاتدارانی عێراق هەم بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق لە ناویشیاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق هەمیشە (إخلاو التزام بالدستور)یان كردوە و پابەندی نەبوون.
دووپاتی لەوەكردەوە، ئەوەی كە لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مەترسیی ترە بەشێك لەو لایەن كوردییانەی لە پەرلەمانی بەغدا سوێندی یاساییشیان خواردووە كە لە ڕووی دەستووری پێی دەوترێت (الیمین الدستوریە)و خەڵك دەنگیان پێداوە بەلام ئامادە نین بێنە ناو كۆبوونەوەیەكی نیشتمانی هەرێمی كوردستان تا بەیەكڕێزی و بە هێزەوە لە بەرامبەر ئەو زولمەی لە مووچەخۆران دەكرێت بوەستنەوە. ئەمە لە كاتێكدایە، دۆخی ئێستای عێراق لە هەموو كاتێك بۆ هەرێمی كوردستان گرنگترە و پێویستی بە یەكڕێزی لایەنەكانی كوردە.
د. سانع شەریف، مامۆستای زانكۆ، ئەوەشی خستەڕوو، ئەم خۆدزینەوەی بەشێك لەو لایەنانە و پەرلەمانتارە كوردانە كە خۆیان بە بەرگریكار لە مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەزانی ، لەلایەكی ترەوەش دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون پێچەوانەی بنەمای كاركردنیان و نیشتمانی و دوو ڕوویانە لە بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لێدوان دەدەن . ئەمانە ئەگەر زیاتر هۆكاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆران نەبوو بن هیچ كاتێك بەرگریكردن نەبووە لێیان.
گووتیشی:” حەقە خەڵكی كوردستان بپرسن ئایا ئەم هەڵسوكەوتەی ئەوان ناچێتە چوارچێوەی پشتكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و مووچەخۆران ئایا ئەو ڕەفتارەی ئەوان دوو ڕوویی نییە لە كارەكانیان؟ ئایا ئەوان ڕاستگۆن لە ئاستی كاری پیشەیی پەرلەمانتاری خۆیان یان یاری بە سۆزی مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان دەكەن؟ پێموایە ناتوانرێت لە بیربكرێت كاتێك هەندێك لەو نوێنەر و لایەنە كوردانە لە بەغدا و هەرێمی كوردستان بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە دابەشكردنی مووچە لە ژێر كۆنترۆڵی بەغدا سەقامگیری مووچەكانیان مسۆگەر دەكات . ئەمڕۆ ئەو ئیدیعایەی ئەوان لە وێرانەدایە. حكومەتی عێراقیش بەرداوەمە لە ئازاردان و نەناردنی مووچەی مووچەخۆران”.

































































