مامۆستا كارزان شێخۆ
سەرەتا ئاماژە بە پشووی هاوینە دەكەم پشووی هاوینە بۆ ئەوە دانراوە كەوا قوتابییان تێدا بحەسێنەوە بۆ ئەوەی مێشكیان و جەستەیان و دەروونیان ئارام ببێتەوە، چونكە ئەوان چەند مانگێكە خەریكی خوێندن بوونە و قوتابییان چاوەڕوانی ئەوەیان كردووە كەوا لە پشووی هاوینە كاتێكی زیاتریان لەبەر دەست بێت بۆ ئەوەی بتوانن گەشت و سەردان و یاریكردن و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەگەڵ هاورێیان بەسەر ببەن، بەڵام ئەوانە هەمووی بەمانای ئەوە ناهێت كەوا دایك و باوك دوای تەواوبوونی قوتابخانە و هاتنی پشووی هاوینە واز لە منداڵەكانیان بێنن كات هەر كاتە چونكە ئەم قوتابییە لە هەموو كاتێك پێویستی بە یارمەتی دایك و باوكە.
قۆناغی منداڵ هەستیارە لەڕووی گەشە و فراوانبوونی ئەقل و جەستەی مرۆڤ قوتابییان هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەوەی كەوا بزانن بەفیڕۆدانی كات چ كاردانەوەیەكی هەیە لە تێپەرینی تەمەنیش پەشیمانی چارەسەرێكی گونجاو نییە، بۆیە دایك و باوك ئەو كات و تەمەنیان تێپەراندووە دەزانن كات چەند گرنكە منداڵ لە نێو پرۆسەی خوێندندابێت یان نا زۆر گرنگە هەمیشە گرنگی بە پەروەردە و فێركردنی بدرێت ئامانجمان لە پەیامەكە ئەوەیە كەوا لە پشووی هاوینیش دایك و باوك بەرنامەیان هەبێت بۆ منداڵەكانیان، بەڵام نەك پلانێكی هەر وەكو ئەوەی كەوا منداڵەكەی واهەست بكات ئێستاش كاتی قوتابخانەیە دەبێت قوتابییەكە وابزانێت لە پشوودایە و لەگەڵیشیدا بەرنامەی دانەبرانی هەبێت بە نموونە بەشداری پێكردنی قوتابییەكە بە خولی جۆراوجۆری هاوینە، چونكە منداڵەكە هەست دەكات بەشداری شتێكی جیاوازی كردیە واباشترە لە دەرەوەی قوتابخانەی خۆی بەشداری خولەكان بكات ئەگەر لە دەرەوەی قوتابخانە خۆی بەشداری خولەكان بكات لەڕووی دەروونییەوە قوتابییەكە واهەست دەكات لە پرۆسەیەكی جیاوازدایە، ئەگەر گۆڕانكاری نەبێت لەگەڵ كاتی خوێندنی قوتابخانە هەمان هەستی قوتابخانەی دەبێت وە نە چێژ لە پشووەكە دەكات نە لە خولەكە، چونكە منداڵ لە سروشتی خۆی هەست بە ژینگە گۆری و شوێن گۆڕین دەكات لە گۆڕانكاری پێنەكردن و ماندووبوونی دایك و باوك و هەم مەساریف كردن و ماندووبوونی قوتابییەكەش هەموویان لە ئاست ئەوە نابن كەوا هەوڵی بۆدراوە نابێت بەشداری پێكردنی منداڵەكە لە خول تەنها بۆ سەرقالی كردن بێت بۆ مەرامێك لە ماڵا دووربخەنەوە پشتی ناردن دەبێت ئامانجی دیاربكرێت بۆ ئەوەی لە كۆتاییدا بزانێت تا چەند ئەو ئامانجە بەدەست گەیشتووە.
لەم پشووە زیاتر دایك و باوك دەبێت پەروەردەی منداڵەكەیان بكەن، چونكە لایەنێكی تر لە دابراندایە لەم پشووە ئەویش قوتابخانە و مامۆستایان لە پشوودا قوتابی لە پەروەردەی مامۆستا دابراوە ئەو بۆشاییە دەكەوێتە سەر دایك و باوك دەبێت پری بكەنەوە لە پشووی هاویندا دایك و باوك دەبێت زیاتر كات بۆ منداڵەكان تەرخان بكەن بە پێچەوانەوە دایك و باوك وا هەست دەكەن كەوا پشووی هاوین بێت ئیسراحەت بكەن، منداڵەكانیان لە قوتابخانە دووردەكەونەوە ئەوان ئیسراحەت دەكەن، بەڵام بە پێچەوانەوە دەبێت زیاتر كاتیان بۆ تەرخان بكەن تاكو ئەو بۆشاییە پربكەنەوە، بەڵام بە مەرجێك ئەوەش پێویستی بە بەرنامەرێژی هەیە ناكرێت دایك و باوك زۆر زەخت لە منداڵەكانیان بكەن و چێژ لە پشووەكە نەبینن هەر چۆنێك بێت، قوتابی حەز بە بەشداریكردنی خول دەكات، چونكە قوتابییەكە واهەست دەكات لە پرۆگرامێكی جیاوازترە دەبێت لە پشووی هاوینە دایك و باوكیش هەموو بەرنامەكانیان جیاوازتر بن تاكو منداڵەكانیان واهەست نەكەن ئەوان لەم پشووە لە جیاتی ئیسراحەت زیاتر ئەركیان قورستربووە بەم شێوەیە منداڵەكانتان هەم لە پشوودایە هەمیش لە كاتی دانەبڕاوی پەروەردە و فێركردندایە.
دایك و باوكی بەرێز زۆر ئاگاداربە منداڵەكەت دەبەیت بۆ چ شوێنێك و چ فێردەكرێت، چونكە زۆرێك هەن بەناوی ڕاهێنان و فێركردن ڕەوشت و پەروەردەی منداڵەكەت لەبار دەبەن، بۆیە ئەركی تۆ لەم ڕووەوە قورستر و كاریگەرتر دەبێ بەلێزان و چاوكراوەی خۆت، ئیمامی عەلی دەفەرموێت ( كات نەی بڕی دەت بڕێت) زۆرێك هەن كات ئەوانی بڕی نەگەیشتن بە هیچ ئامانجێك.

































































