مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، ئەمجارە لە مۆتێلێكی ئەو وڵاتە كامێرای شاراوە لە تەقسیمی كارەبادا دۆزرایەوە .
بە پێی ڕاگەیاندراوی پۆلیس، خاوەنی یەكێك لە مۆتێلەكانی شارۆچكەی پاموككالە لە پارێزگای دەنیزلی توركیا، كە ناوی مورات فیلیزە و تەمەنی ٤٨ ساڵە، لە تەواوی ژوورەكانی شوقەكەدا كامێرای شاراوەی لەنێو تەقسیمی كارەبایی و لە حەمامەكانیش لە نێو گڵۆپەكان جێگیر كردووە.
ساڵانە لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانی توركیاوە، بە دەییان لە خاوەنی هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكان بە تاوانی دانانی كامێرای شاراوە دەستگیر دەكرێن و سەدان گرتە ڤیدیۆیی تۆماركراوی گەشتیاران لەو شوێنانەدا دەكەوێتە دەست دەزگا ئەمنییەكان .

































































