زاری كرمانجی – سۆران :
دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە، دەڵێت”پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت و خۆڵبارینێكی كەم دروست دەبێت.”
دەستەی كەشناسی عێراق دەشڵێت “دۆخی كەشوهەوای سبەی چوارشەممە 28ـى ئایاری 2025، مام ناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت، لە ناوچەكانی باكوور هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش هەیە.”
هاوكات ڕۆژی پێنجشەممە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، كەمێك خۆڵبارین دروست دەبێت و لە سەرتاسەری عێراق پلەكانی گەرما دادەبەزێت، ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو خێرایی با چالاك دەبێت و خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەبێت.

































































