دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    فراکسیۆنی پارتی: ئامادەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

    بە فشاری ئەمریکا؛ عێراق دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دادەخات

    شۆفێرێکی گواستنەوەی قوتابییان دەستگیركرا

    فڕۆکەوانێک ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆ ماڵی نیل ئارمسترۆنگ تەرخان دەکات

    شارەوانی سۆران ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

    شارەوانی سۆران ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

  • عێراقی
    ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق: دراوی ساختەی هاوردەکراو لە ئێرانەوە زیانی لە دا*عش زیاترە

    حکومەتی عێراق باجی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت

    چوارچێوەی هەماهەنگی: تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک یەکلا دەکرێتەوە

    بانکی ناوەندی عێراق سیستمێکی ئەلیکترۆنی بۆ گۆڕینەوەی دراو خستەگەڕ

  • جیهانى
    ژمارەی قوربانییانی فرۆکەخانەی مەلیک فەهد بەرز بووەوە

    گفتوگۆی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی مەترسییەكانی زیرەكی دەستكرد لە بواری سەربازیدا

    ترەمپ: جەنگی ئێران بە خێرایی کۆتایی دێت و نرخی نەوت دادەبەزێت

    نەتانیاهۆ : ئیرادەمان تاقی مەكەنەوە، وەڵامەكەمان قورستر دەبێت

  • وتار
    ڕێکەوتنامەی ١١ی ئازار

    ڕێکەوتنامەی ١١ی ئازار

    ئاریشا ویلایەتا مویسل

    ئاریشا ویلایەتا مویسل

    حكوومه‌تی كوردستان متمانه‌ و خزمه‌تگوزاری و شه‌رعییه‌تی مێژوویی

    ڕەهەندە ئەكادیمی و فقهییەكانی وەسیەتنامەی (باپیر پیرەباو) لە نێوان حەزرەت و ژینگەپارێزیدا

    كورته‌ باسێك له‌سه‌ر شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران

    چیتر هەنجەتی وڵاتوێرانی نەدەینە دەست ئاگری شەڕ

  • ڕاپۆرت
    جوولانەوەی شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزان (١٩٠٧-١٩١٤)

    مانەوەی مەلا مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی لە یەكێتیی سۆڤیەت (١٩٤٧–١٩٥٨)

    شەڕی بیرسیاڤی 1908 و بزووتنەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی

    مستەفا بارزانی و شۆڕشی دووەمی بارزان

    مستەفا بارزانی و شۆڕشی دووەمی بارزان

    بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد (١٩٥٨-١٩٦١)

    پێگەی هەرێمی كوردستان لە عێراقی نوێدا

    پێگەی هەرێمی كوردستان لە عێراقی نوێدا

  • دیمانە
    عەلی جەلال: قاتی مەرەز ڕازێكی مۆدێرنە لە بەرگی گشت تەمەنەكاندا

    ئیڤان جانێ‌: دەڤەری سۆران نموونەی جوانی و پێكەوە ژیانە

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

  • ئابوورى

    وەزارەتی دارایی عێراق: کورتهێنانی بودجە 30 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

    بانکی ناوەندیی عێراق ئاماری یەدەگی دراوی بیانی بڵاوکردەوە

    عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: مووچەی زیندانیانی سیاسی دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار

  • وەرزشی
    سەڵاح بووەتە هۆی بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری

    کڤاراتشێلیا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت

    کڤاراتشێلیا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت

    ئازیزانی بەشداربووی خولی وەرزشی و هونەری بڕوانامە وەردەگرن

    ئیتاڵیا و فەڵەستین لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی دیپلۆماتکاراندا سەرکەوتن

  • تەندروستى
    خەوی دایک لە کاتی دووگیانیدا پەیوەندی بە کێشی منداڵەوە هەیە

    وۆرکشۆپێکی هۆشیارکردنەوە لەبارەی شێرپەنجەی مەمک له‌ زانكۆی سۆران بەڕێوەچوو

    وەزیری تەندروستی: گرنگی زیاتر بە ئیدارەی سۆران دەدەین

    ٢١٤ دەرزی پین لە سکی نەخۆشێک دەرهێندران 

    ٢١٤ دەرزی پین لە سکی نەخۆشێک دەرهێندران 

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    رێبەر ئەحمەد: ئامانجمان بونیادنانی دامەزراوەیەکی مۆدێرنی پۆلیسە

    دیاردەی كەمبوونی هاوسەرگیری لەنێو كچانی خاوەن كار

    تایبەت به ئافرەتانی ئیدارەی سۆران ناوی خۆتان تۆماربکەن

    (خەلیل خۆشەوی)سیمبولی بەخۆداچوونەوە و بەرهەڵستکاری لە مێژووی هاوچەرخی کورددا

  • هەمەڕەنگ
    پلەکانی گەرما دادەبەزن

    باران بارین و هەورە بروسكە دەستپێدەكات

    نرخی زێڕ دابەزی

    نرخی زێڕ دابەزی

    كتێبخانەی ئاشوربانیپال گەنجینەیەكی شاراوەی شارستانییەتی كۆن

    نرخی دۆلار بەرزبووەوە

    نرخی دۆلار بەرزبووەوە

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home کوردستانى

ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەت ئامانجی سەردانەكەی مەسروور بارزانی بۆ واشنتۆن دەخاتەڕوووردەكاری لە كۆمێنتە:

1 ساڵ له‌مه‌وپێش
ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەت ئامانجی سەردانەكەی مەسروور بارزانی بۆ واشنتۆن دەخاتەڕوووردەكاری لە كۆمێنتە:
70
VIEWS
Share on Twitter

نوورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن و ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، باس لە گرنگیی سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (رۆژی شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥) دەكات بۆ واشنتنی پایتەختی ئەمریكا.

نوورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن و ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا روونی كردەوە، ئەم سەردانە كە بە بانگهێشتی فەرمییە و بە یەكەم سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتۆن دادەنرێ لە سەردەمی سەرۆك ترەمپ، وێستگەیەكی دیكەیە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و دەرفەتێكیشە بۆ تاوتوێكردنی دۆسییە بنەڕەتییەكان. لەمبارەیەشەوە وەیسی ئاماژەی بە ئاڵنگارییەكانی ئێستای پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا كرد.

ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختیشی كردەوە: “سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتن وێستگەیەكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قوڵییەكان لەگەڵ ئەمریكا و لە كاتێكی هەستیاردا دێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی گرنگ و هاوبەش كە هاوبەشیی نێوان هەردوولا بەهێز دەكات و خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكات.“

هەروەك تیشكیشی خستە سەر بەرنامەی سەرۆكی حكوومەت و رایگەیاند، كە مەسروور بارزانی دیداری دەبێ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریكا و ئەندامانی باڵای كۆنگرێس، جگە لە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بیرمەندان و وەبەرهێنەرانی ئەمریكی. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە كۆڕبەندی تایبەت بە وزە دەكات، چاوەڕوانیش دەكرێت واژۆ لەسەر ژمارەیەك لێكتێگەیشتن و رێككەوتن لە بواری وزەدا بكات لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی ئەمریكی، بە مەبەستی بەهێزكردنی تواناكانی هەرێمی كوردستان و جەختكردنەوە لەسەر پێگەی هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزەی جیهانیدا.“

ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “ئەم سەردانە لە كاتێكی هەستیاردا دێت، كە هەرێمی كوردستان زۆر دڵگرانە لەو مامەڵەیەی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەیكات، بەتایبەت لە بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و دۆسیەی نەوت. سەركردایەتیی كوردستان حكوومەتی فیدڕاڵ بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر بەو ئاڵنگارییە داراییانەی ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە، بەتایبەت بابەتی درەنگ ناردنی مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەكان. دەشڵێت: “پابەندنەبوونی بەغدا بە رێككەوتنەكانی نێوان هەردوو حكوومەت، چ ئەوانەی بنەمای پێكهێنانی حكوومەتی ئێستای عێراقن و چ ئەوانەی بنەمای بەرنامەی حكوومەتن كە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و عێراق پاشگەزبووەتەوە لەو سازان و هاوبەشییەی كراوەتە بنەما و متمانەی نێوان هەردوولا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر عەقڵیەتی بەناوەندكردنی دەسەڵات، كە رەتی دەكاتەوە دان بە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا بنێت.“

وەیسی پێیشی وایە، ”ئەم سیاسەت و هەڵسوكەوتەی حكوومەتی فیدڕاڵ تەكتیكە بۆ بێهێزكردنی پێگەی دەستووریی هەرێمی كوردستان لە رێی فشاری ئابووریی بەرنامە بۆ داڕێژراوەوە كە بووەتە هۆی درەنگ گەیشتنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی گرفتی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان. هەروەها ئەو سیاسەتەی وەزارەتی دارایی عێراق دەیگرێتەبەر لە دژایەتییكردنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش لەو عەقڵیەتە مەركەزییەوە هاتووە كە دەیەوێ سیستەمی فیدڕاڵی بەركەنار بكا و لە پێگەی دەستووری و فیدڕاڵیی هەرێمی كوردستانیش كەم بكاتەوە كە لە دەستووری عێراقدا دەنگی لەسەر دراوە، ئەمەش بە تەواوی لای گەلی كوردستان رەت دەكرێتەوە.“

راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خستە سەر ئەوەش كە ”بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لەپێش هەموویانەوە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە پەیوەندیی بە ژیانی هەموو خێزانێكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، یەكێكە لە خاڵە سەرەكییەكانی گفتوگۆكان. بەداخەوە حكوومەتی فیدڕاڵ سیاسەتی بیانووهێنانەوە و درەنگ ناردنی مووچە و شایستەكان بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پیادە دەكات وەك كارتی فشار، سەرەڕای پابەندبوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو ئەو ئەرك و رێوشوێنە دەستوورییانەی كەوتوونەتە سەری.“

جەختیشی كردەوە، ئەو سیاسەتەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەنگدانەوەی عەقڵیەتی بەمەركەزیكردنی دەسەڵاتە لە بەغدا، كە چوارچێوەی دەستووری بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكوومەت پێشێل دەكات، ئەگەرچی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەرچی زانیارییەكی پێویست بووبێ پێشكەشی كردووە، هەرچەندە كوردستان وەك هەرێمێكی دەستووری و فیدڕاڵی پێویستی بە میكانیزمی جیاواز هەیە لەگەڵ پارێزگاكان.

لەبارەی وزە، نوورەدین وەیسی لە لێدوانەكەدا ئاماژەی بەوە داوە: ”دوو ساڵ زیاترە و سەرەڕای ئەو زیانە گەورەیەی بەر هەرێمی كوردستان و ئابووریی عێراق دەكەوێ، كە بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێ، كەچی هێشتا حكوومەتی فیدڕاڵی لەمپەر لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دادەنێ، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی هەرێمی كوردستان بخاتە دەرەوەی نەخشەی وزەی جیهان و رێگر بێ لەوەی مافە دەستوورییەكانی خۆی لە ئیدارەدانی سامانەكان و پێشخستنیان پیادە بكات. ئەم تەگەرەخستنە بەردەم تواناكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەیە لە تواناكانی هەرێمی كوردستان لەو بوارە كەم بكەنەوە، لەپێناو هەژموونی خۆیان بەسەر سامانی وڵات بە شێوەی مەركەزی، ئەم سیاسەتەش مانای داسەپاندنی واقیعێكی نوێیە لەسەر هەرێمی كوردستان و بۆ ئەمەش كارتی دارایی وەك فشار دژ هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنن تاوەكوو دەستبەرداری مافە دەستووری و مافەكانی گەلی كوردستان بێت بە گشتی.“

وەیسی بەتوندی سەركۆنەی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایەی ڕاگەیاندنی كرد، كە لایەن و بەرپرسان لە عێراق بۆ وروژاندنی رای گشتیی عێراقی دژی هەرێمی كوردستان دەینێن، ئەویش بە شاردنەوەی ڕاستییەكان و گەیاندنی زانیاریی هەڵە و پروپاگەندەی بێ بنەما بەوەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقی بۆ دەڕوا و لەسەر حیسابی ئەوان دەژی. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە ئەو مووچەیەی ناوە ناوە عێراق بە درەنگەوە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێ، وەك منەت و خێری بەغدا بە خەڵكی كوردستانی وێنا دەكات، لەڕاستیشدا هەموو ئەوەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەینرێ كەمترە لە 5%ی بودجەی عێراق، لە كاتێكدا بە گوێرەی دوایین سەرژمێریی عێراق، بەشی هەرێمی كوردستان نابێ كەمتر بێ لە 14%ی بودجەی فیدڕاڵی.

لە كۆتاییشدا نوورەدین وەیسی هیوای خواست كە ئەم سەردانە گرنگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتۆن و ئەو گفتوگۆیانەی دەیكات، ببێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری هەرێمی كوردستان و ڕوانگەی هەرێمەكەش بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر ڕوون ببێتەوە، جگە لەوەی پشتیوانیی زیاتر بۆ گەلی كوردستان و دۆزە رەواكەی وەدەست بێت و پەیوەندیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمریكای هاوپەیمانی بەهێزتر بێت بە جۆرێك كە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بكات. گوتیشی: ”با ڕاشكاو بین، بەردەوامبوونی ئەم شێوەی مامەڵەیە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە كە لەسەر بنەمای عەقڵیەتی ناوەندییە، دۆخەكە بە ئاراستەی گرژییەك دەبات كە خواستراو نییە، رەنگە ئەمەش كاریگەریی نەرێنی و قووڵی لەسەر تەواوی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بكات و هەڕەشە لە سەقامگیریی گشتی بكات. لەسەر ئەم بنەمایە، بەردەوامبوونی ئەم عەقڵیەتە ناوەندییە لە ئیدارەدانی دەوڵەت وادەكات كە بونیاتنانی شەراكەتی راستەقینە و بەردەوام بابەتێكی قورس بێت و ئەو متمانەیە كەم بكاتەوە كە گەلی كوردستان هەیانە. بۆیە ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی حكوومەتی فیدڕاڵییە بۆ راستكردنەوەی ئاراستەكان لە ڕێگەی هەنگاوی كرداری و بەپەلە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی هێناویەتە ئاراوە و سەرلەنوێ پردی متمانە لەگەڵ گەلی كوردستان دروست بكاتەوە. هۆشداری دەدەین كە ئەگەر ئەم كارە نەكات، لێكەوتەكەی لەسەر یەك لایەن نابێت، بەڵكوو رەنگدانەوەی لەسەر عێراقیش دەبێت.“

Previous Post

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ پزشكیان كۆبووه‌وه‌

Next Post

ئەمریکا دەستبەرداری تاقە کوڕەکەی دەبێت

Next Post
ئەمریکا دەستبەرداری تاقە کوڕەکەی دەبێت

ئەمریکا دەستبەرداری تاقە کوڕەکەی دەبێت

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

تشرینی یەکەم 13, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
فراکسیۆنی پارتی: ئامادەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

فراکسیۆنی پارتی: ئامادەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

تشرینی یەکەم 22, 2026
رێبەر ئەحمەد: ئامانجمان بونیادنانی دامەزراوەیەکی مۆدێرنی پۆلیسە

رێبەر ئەحمەد: ئامانجمان بونیادنانی دامەزراوەیەکی مۆدێرنی پۆلیسە

تشرینی یەکەم 22, 2026
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق: دراوی ساختەی هاوردەکراو لە ئێرانەوە زیانی لە دا*عش زیاترە

ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق: دراوی ساختەی هاوردەکراو لە ئێرانەوە زیانی لە دا*عش زیاترە

تشرینی یەکەم 22, 2026
بە فشاری ئەمریکا؛ عێراق دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دادەخات

شۆفێرێکی گواستنەوەی قوتابییان دەستگیركرا

تشرینی یەکەم 22, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک