مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق هۆشداری دەدات لە كەمبوونەوەی ئاو و هاوینێكی گەرم و ڕایدەگەیەنێت “لە مێژووی عێراقدا كەمبوونەوەی ئاو بەم شێوەیە ڕوینەداوە.”
خالید شەماڵ، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند “هاوینی ئەمساڵ گەرمایەكی تاقەت پڕوكێن و كەمی ئاو و ماندووكەر دە بێت بۆ تەواوی عێراقییەكان، بە جۆرێك كە لە مێژووی عێراقدا كەمبوونەوەی ئاو بەم شێوەیە ڕووی نەداوە.”
دەشڵێت “70%ی ئاوی عێراق لە دەرەوەی سنوورەكانییەوە دێت و لە ئێستادا كەمتر 40% ی دەگات، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە توركیا بەردەوام بەنداو دروست دەكات و ئێرانیش بە هەمان شێوە سەرقاڵی بەنداو و دروستكردنی ڕێڕەوی ڕووبارەكانیەتی.”

































































