بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22- 8- 2024، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، مۆڵگەیەكی داعشیان لە چیای حەمرین كردە ئامانج و سەرجەم چەكدارەكانی ناو مۆڵگەكە كوژران.
ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوەكراوە ” فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق مۆڵگەیەكی داعشیان لە چیای حەمرین لە سنووری كەرتی پرۆسەكانی دیالە كردە ئامانج و بەهۆیەوە سەرجەم ئەو چەكدارانەی كە لەنێو مۆڵگەكەدا بوون كوژران”. هەر چەندە ئاماژەیان بە ژمارەی ئەو چەكدارانەی كوژراون نەداوە، بەڵام روونی كراوەتەوە “
ئەو مۆڵگەیەی كرایە ئامانج، شوێنی كۆبوونەوەی چەكدارەكانی داعش بووە و لەوێوە پاڵپشتیی لوجستیی چەكدارانی داعش دەكرا.

































































