وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ پرسی ئاگربەستی شەڕ لەكەرتی غەززە دێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەكەم وێستگەی سەردانەكەشی بۆ ئیسرائیل دەبێت.
نزیكەی ساڵێكە شەڕی غەززە بەردەوامە و بۆ راگرتن و كۆتایی هێنان بەم شەڕە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا 10 جار سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە كۆبوونەوەكان بۆ راگەیاندنی ئاگر بەست چەند رۆژێكە بەردەوتامە و ئەمریكا گەشبینی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست.

































































