بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کاروبارى مین/ هەولێر، خێزانە کۆچەرییەکانى سنووى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران هۆشیار دەکرێنەوە.
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کاروبارى مین، بڵاویکردووەتەوە، بە مەبەستی خۆپارێزی لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی، لە ڕێگەى ئەنجامدانى چالاکى، خێزانە ڕەوندەکانى سنوورى ئیدارەى سۆران هۆشیارکرانەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمەکانی هۆشیارکردنەوە، لە کوێستانی چیکان، بەرنامەی هۆشیارکردنەوەیان بۆ خێزانە رەوندەکان پێشکەشکردووە، ئەمەش بە مەبەستی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگى بووە.

































































