مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
یەكێتی ئەورووپا، بە هۆی فرۆشتن و پێدانی درۆن بە ڕووسیا، سزای بەسەر چەند بەرپرسێكی باڵای ئێران دەسەپێنێت .
لە ڕاگەیاندرواێكدا یەكێتی ئەورووپا ئاماژە بەوە دەكات كە ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر محەممەد ڕەزا ئاشتیان، وەزیری بەرگری ئێران و هەشتی بەرپرسی باڵای تری ئەو وڵاتە، بە هۆی پێدانی درۆن بە ڕووسیا و بەكارهێنانی لە جەنگی دژ بە ئۆكراینا.
سزاكانی یەكێتیی یەكێتی ئەورووپا هەر وەكوو لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە “سزاكان بە قەدەخەكردنی گەشتی ئەو كەسانە بۆ یەكێتی ئەورووپا و سڕكردنی سەرمایەكانییان لە یەكێتی ئەورووپا لە خۆ دەگرێت، هەروەها دابینكردنی پارە یاخود سەرچاوەی ئابووریی بۆ ئەو كەسانەی كە خراونەتە لیستەكەوە قەدەخە دەكات”.

































































