“ده‌بێت كاره‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌واو بكرێن و وه‌به‌رهێنه‌ری پڕۆژه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه”
به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی لاوانی ڕواندز، له به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌كه ژماره‌یه‌ك خانوو باڵه‌خانه‌یه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پڕۆژه‌كه تا ئێسته ته‌واو نه‌كراون. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سۆرانیش ده‌ڵێت: ” ده‌بێت ته‌واوی كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێن، ئه‌گه‌رنا ده‌درێته وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه”.
دلڤان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سۆران له‌مباره‌یه‌وه بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” له كاتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه نه‌خشه‌یه‌ك دانراوه، دواتر به ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندار پڕۆژه‌كه فراوانكراوه، به‌پێی سایت پلانی پڕۆژه‌كه بۆی هه‌یه 216 دۆنم زه‌وی به‌كاربێنێت”.
گووتیشی، ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌پێی ڕاستی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شوێنه‌كه، پێویستی به سایت پلانێكی نوێ هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته‌ش خراوه‌ته به‌ر دیراسه‌كردن و كاركردن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی نوێ، هه‌روه‌ها شاره‌وانی ڕواندز ڕاسپێردراوه، تا چه‌سپاندنی سنووری پڕۆژه‌كه دیاری بكرێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه بۆ ئه‌وه‌ی مافیان نه‌فه‌وتێت.
له‌باره‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی تا ئێسته له پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراون، یان به‌شێك له خانووی هاووڵاتییان ته‌واو نه‌كراون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سۆران روونیكرده‌وه، ئه‌و كارانه‌ی ته‌واو نه‌كراون له پڕۆژه‌كه پێكهاتووه له 28 خانوو، یه‌ك باڵه‌خانه‌ی سێ نهۆمی، له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ( قوتابخانه، بنكه‌ی ته‌ندروستی، باخچه‌و سه‌وزایی، مزگه‌وت)، دوای چه‌سپاندنی سنووری پڕۆژه‌كه‌و په‌سندكردنی سایت پلانه‌كه، ده‌بێ وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌و كارانه ته‌واو بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان نه‌بێت، هه‌روه‌ها مۆلەتێكی دیاریكراوی پێ ده‌درێت بۆ ته‌واوكردن، دواتر پڕۆژه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێته وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه.
لای خۆیه‌وه كه‌ڕه‌م شوكری، وه‌به‌رهێنه‌ری پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی لاوانی ڕواندز بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر سایت پلانی نوێی پڕۆژه‌كه ده‌ربڕیوه‌و په‌سندكراوه، ئێمه به‌پێی ئه‌و سایت پلانه ده‌ستمان به ئیشكردهوه، به‌ڵام ئیداره‌ی ڕواندز كاره‌كانی ئێمه‌ی ڕاگرتووه، ڕیگه ناده‌ن ده‌ست به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه بكه‌ین، هه‌ر كاتێك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه ئێمه هیچ كێشه‌مان نییه‌و ده‌ست به كاره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، ناكرێت جارێكی دیكه سایت پلانی پڕۆژه‌كه بگۆڕین”.
گووتیشی، تا ئێسته شوێنی 30 خانوو، له‌گه‌ڵ به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه‌كان كێشه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ره‌و له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئه‌و زه‌وییانه بۆ ئێمه یهكلانهكراوهتهوهو نه‌خراوه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌كه، هه‌ر كاتێك ئه‌و گرفتانه چارهسهكران و ڕێگه‌مان پێ بدرێت، به‌پێی سایت پلانی په‌سندكراوه، به‌یانی ده‌ست به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، جگه له‌وه‌ش ئێمه تا ئێسته 60% پاره‌كه‌مان له‌لای خه‌ڵك ماوه.



































































