شەهلا رەشید- سۆران:
پزیشكێك، دەڵێت” زۆرن ئەو كەسانەی هەر كە دەچنە ناو ئۆتۆمبێل تووشی دڵ تێكهەڵاتن و ڕشانەوە دەبن، چەندین هۆكاریش هەن كە لەم بابەتە تەندروستییە دەخەینەڕوو.
د.ئازاد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار، دەڵێت” پەیوەندیەكی راستەوخۆ لەنێوان هەستە دەمارەكانی چاو و گوێی ناوەوە، ماسوولكە و جومگەكاندا هەیە، ئەمانە بەردەوام لە پەیوەندیەكی رێك و پێكدان لەكاتی وەستان، بەڵام لە حاڵەتی جوولەدا ئەركیان زیاتر دەبێت و هەركاتێك گۆڕانكاری یان تێكچووون لەم پەیوەندیەدا ڕووبدات كەسەكە هەست بەسەر سووڕان دەكات.
ئەم پزیشكە، دەشڵێت” كاتێك كەسێك سەیری شوێنێك دەكات هەردووك چاوی بەكاردەهێنێت دەبێ هەمان زانیاری بۆ هەمان سەرچاوە بگوازرێتەوە لە ڕێگای دەماری دووەم كە opticnet پێی دەڵێن و بۆ optical cortex دەگوازرێتەوە بەشی پشتەوەی مێشك لەسەر یەك خاڵ، هەروەها لەلای ڕاست وچەپ بۆ یەك خاڵ بێت، كە چاو دەجووڵێت و كەسەكەش دەجووڵێت لەوانیە تێكچوون ڕووبدات بۆ هەمان خاڵ نەچێت بەمەش ئاڵۆزی ڕوودەدات، ئەمەش پەیوەندیەكی ڕاستەخۆ هەیە لەنێوان چاو و دەماری هەشتەم كە دەبێتە هۆی ڕشانەوە و سەرسووڕان.
نیشانەكانیش بریتین لەمانە:
-ڕشانەوە
-هێلنج هاتنەوە
-سەرسووڕان
-بێ هێزی
دەشڵێت” ڕێژەی تووشبوون لە 3-60% دایە و ئەم حاڵەتە لە هەموو تەمەنێك ڕوودەدات، بەڵام زیاتر لە تەمەنی 3-12 ساڵ زیاتر ڕوودەدات و نیشانەكانی باوترن، هەروەها لە ئافرەتان نیشانەكانی تووندترن بەتایبەت لەكاتی دووگیانی و بە تێپەڕبوونی تەمەن نیشانەكانی كەمتر دەبنەوە.

































































