زاری كرمانجی-سۆران
مەنسور محەمەد گەردی، لە راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و ئەندامی لێژنەی ئابووری سۆران ، بەزاری كرمانجی راگەیاند ” دوای ئەوەی نووسراوێك لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، هاوپێچ لەگەڵ نووسراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆ ژمارە (٢٠٦١) بە دەستمان گەیشت، سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بەرامبەر ئەو شوێن و فرۆشگایانەی كە هەڵدەستن بە فرۆشتنی جگەرەی قەدەغەكراوی ئەلكترۆنی لە جۆری (ڤێپ) لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای سۆران، لەژێر چاودێری رەجەب زبـێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لیژنەی ئابووری سەردانی گشت ئەو شوێن و دوكان و گۆگا و فرۆشگایانەی كرد كە جگەرەی قەدەغەكراوی ئەلكترۆنی (ڤێپ)ـیان هەیە”.
گووتیشی ” خاوەن فرۆشگاكان ئاگادار كرانەوە لە قەدەغەكردنی ئەم جۆرە جگەرە ئەلكترۆنییە، هەروەها دەستمان گرت بەسەر برێك دەرمانی نێرگلەی ماوە بەسەرچوو، هەر شوێنێك سەرپێچی بكات رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر.


































































