Zari krmanji

Zari krmanji

بەهای بازاڕیی گرانترین هەڵبژاردەی مۆندیال ملیار و نیو یۆرۆیە

بەهای بازاڕیی گرانترین هەڵبژاردەی مۆندیال ملیار و نیو یۆرۆیە

بەهای بازاڕیی یاریزانانی تۆپی پێ لە ساڵانی دواییدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە و بوونی یاریزانێک کە بەهاکەی لە 100 یان تەنانەت 200 ملیۆن یۆرۆ تێپەرێت چیدی شتێکی دەگمەن نییە، ئەمەش وای لە هەندێک هەڵبژاردەی نیشتمانی کردووە پێکهاتەیەک دروست بکەن کە بە گرانترین لە مێژووی یارییەکەدا دادەنرێت.بەپێی نوێترین داتاکانی ماڵپەری ترانسفێر مارکێت، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پێشەنگی لیستی گرانترین هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی جیهاندایە بە بەهایەکی بازاڕی کە لە 1.5 ملیار یۆرۆ تێپەر دەکات، بەمەش پێش هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا، پۆرتوگال و ئەڵمانیا کەوتووە.ئەم واقیعە پرسیارێکی لۆژیکی دەورووژێنێت: ئەگەر ئەم هەڵبژاردانە بەباشترین یاریزانەکانیانەوە بەشداری بکەن، کامەیان دەبێتە خاوەنی گرانترین پێکهاتەی سەرەکی لە مێژووی تۆپی پێدا؟* فەرەنسا.. بەربژێری سەرەکی بۆ شکاندنی هەموو ریکۆردەکانهەڵبژاردەی فەرەنسا، دووەمی جیهان، تێکەڵەیەکی ناوازە لە ئەستێرەی خاوەن ئەزموون و بەهرەمەندی لاوی هەیە کە بەهای بازاڕییان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.لە پێشەنگی ئەمانەشدا کیلیان ئێمباپێ دێت، کە بەهای بازاڕییەکەی بەنزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، لەگەڵ مایکل ئۆلیسێ، کە بەهاکەی نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش باڵادەستییەکی روون بە 'کەڵەشێرەکان' دەبەخشێت لەسەر ئاستی کۆی بەهای گشتی.هەروەها پێکهاتەی فەرەنسا ناوی دیاری دیکەی تێدایە وەک ویلیام سالیبا، ئۆرێلین چوامینی، برادلی بارکۆلا، و وارن زایر ئیمری، کە هەموویان یاریزانی خاوەن بەهای بازاڕیی بەرزن، بەکۆی گشتی نزیکەی 1.53 ملیار یۆرۆ، فەرەنسا لەسەر تەختی ریزبەندیی جیهانی دانیشتووە و چانسێکی زۆری هەیە بۆ پێکهێنانی گرانترین پێکهاتەی سەرەکی لە مێژووی هەڵبژاردە نیشتمانییەکاندا.* ئینگلتەرا و ئیسپانیا.. نزیکترین رکابەرەکان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا نزیکترینن بۆ کێبڕکێکردنی فەرەنسا لەم ریزبەندییەدا.هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کۆمەڵێک لە گرانترین یاریزانانی جیهانی تێدایە، کە جود بێلینگهام، بوکایۆ ساکا و دێکلان رایس لە پێشەنگیانن، ئەمەش کۆی بەهای بازاڕیی تیپەکە بۆ زیاتر لە 1.3 ملیار یۆرۆ بەرز دەکاتەوە.سەبارەت بە ئیسپانیا، لە پلەی سێیەم دێت بەهۆی نەوەیەکی لاوەوە کە وەک یەکێک لە بەهرەمەندترین نەوەکانی مێژووی نوێی تۆپی پێی ئیسپانیا سەیر دەکرێت. درەوشانەوەی سەرنجراکێشی لامین یامال، کە بەهای بازاڕییەکەی بەنزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، لەگەڵ پێدری و پاو کوبارسی و ژمارەیەک بەهرەمەندی دیکە تازەپێگەیشتوو، وایکردووە بەهای 'لا رۆخا'  لە سنووری 1.2 ملیار یۆرۆ تێپەرێت.* پۆرتوگال و ئەڵمانیا لیستی پێنجەمی گەورەکان تەواو دەکەنهەرچەندە کەمێک لە فەرەنسا، ئینگلتەرا و ئیسپانیاوە دوورن، بەڵام پۆرتوگال و ئەڵمانیا هێشتا لە ناو بژاردەی ئەو هەڵبژاردانەی جیهاندان کە بەرزترین بەهایان هەیە.بەهای بازاریی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە سنووری 1 ملیار یۆرۆ تێپەر دەکات، ئەمەش بەهۆی ناوی دیاری وەک رافائیل لیاو، جواو نێڤێس، ڤیتینیا، نونۆ مێندێش و گۆنچالۆ رامۆس، کە نوێنەرایەتی نەوەی نوێ دەکەن لە دەوری ئەفسانە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە قۆناخەکانی کۆتایی کاروانی نێودەوڵەتیدا.لە بەرامبەردا، بەهای بازاڕیی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نزیکەی 998 ملیۆن یۆرۆیە، کە پشت ئەستوورە بە ئەستێرەکانی وەک فلۆریان ڤێرتز، جەمال موسیالا و کای هاڤێرتز، لەگەڵ کۆمەڵێک بەهرەمەندی دیکەی تازەپێگەیشتوو.* ئامارەکان چاوەڕوان دەکرێت بەرز ببنەوەجێی سەرنجە زۆر لەم یاریزانانە هێشتا نەگەیشتوونەتە لووتکەی ئاستی خۆیان، چونکە ناوی وەک لامین یامال، وارن زایر ئیمری، پاو کوبارسی، جەمال موسیالا و جواو نێڤێس هەلی زۆریان لەپێشە بۆ زیادکردنی بەهای بازاڕییان لە ساڵانی داهاتوودا.بەو پێیەش، لەوانەیە ریزبەندیی گرانترین هەڵبژاردە نیشتمانییەکان لە ماوەی داهاتوودا زیاتر لە جارێک بگۆڕێت، و رەنگە ریکۆردەکانی ئێستا بشکێنرێن پێش ئەوەی پەردە لەسەر مۆندیالی 2026 دابدرێتەوە.ئێستا فەرەنسا وەک خاوەن باڵادەستییەکی روون دەمێنێتەوە، بەهۆی تێکەڵە ناوازەکەی لە قوڵایی تەکنیکی، گەنجی و ئەستێرەکانی جیهان، ئەمەش دەیکاتە نزیکترین هەڵبژاردە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی گرانترین پێکهاتە لە مێژووی هەڵبژاردە نیشتمانییەکاندا.

هاووڵاتیانی قەزایەكی ئیدارەی سۆران لەبارەی پێدانی غازی حكوومی ئاگادار دەكرێنەوە

خاتەمولئەنبیای ئێران: هێرش بکرێتەوە سەرمان جەنگەکە بەرفراوانتر دەکەین

قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیای ئێران، ئەمریکا بە هۆکاری داخرانی تەنگەی هورمز و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەزانێت و دەڵێت، ''یان هەناردەکردنی نەوت و گاز بۆ هەمووان دەبێت، یان بۆ هیچ کەس.''ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-06-2026، عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیای ئێران پەیامێکی سەبارەت بە داخرانی تەنگەی هورمز بەسەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکاندا بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: ''ئەمریکا لە لایەک باسی رێککەوتن و دانوستاندن دەکات، لە لایەکی دیکەوە سەرقاڵی خراپەکارییە. ئەم ناکۆکییە ئاشکرایە هۆکاری سەرەکیی نائارامییە لە ناوچەکەدا و ئاسایشی بازرگانی و ئابووریی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە تەنگەی هورمز خستووەتە مەترسییەوە.'' عەلی عەبدوڵڵاهی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە لەنێوبردنی توانای سەربازیی ئێران رەتکردەوە و گوتی: ''سەرکردەکانی ئەمریکا بەهۆی نەبوونی تێگەیشتنێکی دروست لە گەلی ئازای ئێران و هێزە چەکدارە بەهێزەکانی، لەنێو بازنەیەکی بەتاڵدا دەخولێنەوە؛ درۆ دووبارەکانی ئەمریکا یەکێکە لە نیشانەکانی.'' فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، ئەمریکا بە ''شكستخواردوو'' وەسف دەکات و دەڵێت: ''ئەوان هەرگیز ناتوانن بە بانگەشە و شەڕی میدیایی، سووکایەتی و شکستە یەک لە دوای یەکەکانیان لە بەرامبەر ئێراندا قەرەبوو بکەنەوە یان شەڕخوازیی خۆیان بشارنەوە.'' جیا لە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران، دوو رۆژە ئەمریکا راستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە. عەلی عەبدوڵڵاهی هۆشداریش دەدات: ''ئەگەر جارێکی دیکە بیانەوێت هێرش بکەنە سەرمان، وەڵامێکی تووندتر لە جاران وەردەگرنەوە و ئاگری جەنگ جگە لە نائارامیی ناوچەکە، پەرەدەستێنێت و بەرفراوانتر دەبێت''. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا هەڕەشەی هێرشێکی دووبارە و کۆنترۆڵکردنی کەرتی نەوت و گازی ئێرانی کردووە. فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئەوەشی خستەڕوو: ''یان هەناردەکردنی نەوت و گاز بۆ هەمووان دەبێت، یان بۆ هیچ کەسێک ناکرێت.'' هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە ویستی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارکیش کردووە کە شادەماری هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە و دەکەوێتە باکووری کەنداو.  نزیکەی 90٪ بۆ 95٪ـی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە رێگەی خارکەوە دەکرێ.

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی 10 ئامبولانسی پێشكەوتوو پێشكەش بە ئیدارەی سۆران كران

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی 10 ئامبولانسی پێشكەوتوو پێشكەش بە ئیدارەی سۆران كران

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی 10 ئامبولانسی پێشكەوتوو پێشكەش بە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كران ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بڵاوی...

Page 380 of 2581 1 … 379 380 381 … 2,581

Recent News