پشتیوان کریم -سۆران:
لە ژێر چاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لەلایەن لیژنەی ئابووری سۆران، دەست بەسەر چەند لاشەیەكی ئاژەڵی داگیراو لەناوبردران.
مەنسور محەمەد لە راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” دوای سەردانیکردنی لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بۆ كوشتارگەی سۆران دەركەوت كە لاشەی دوو ئاژەڵ مۆری پزیشكی ڤێتەرنەریان بەسەروە نەبوو، لیژنە بڕیاری لەناو بردنی ھەردوو لاشەکەیاندا”.
گووتیشی: ” هەروەها لاشەیەکی دیكەی ئاژەڵیش بە مردووی لە درەنگانی شەو ھێنرا بوو کوشتارگە لەوێشەوە گواسترابووە بازاڕ بۆ فرۆشتن، خۆش بەختانە لیژنە دەستی بەسەردا گرت و لاشەکەی لەناو برد.