زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
گەورەترین فڕۆکەی هایدرۆجین و کارەبایی جیهان لە کۆمپانیای زیرۆئەڤیا یەکەم گەشتی تاقیکردنەوەی خۆی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد. ئەم فڕۆکەیە دوو بزوێنەرە ، 19 کورسی هەیە و یەکەم گەشتی تاقیکاریی 10 خولەکی خایاند.
دروستکردنی یەکەمین فڕۆکەی هایدرۆجین-کارەبایی لە جیهاندا پەیوەندی بە پڕۆژەی حکومەتی هایفلایەرەوە هەیە، کە ئامانجی دروستکردنی فڕۆکەی بچووکتر بووە کە زیانێکی کەمتر بە ژینگە بگەیەنێت.
کۆمپانیاکە دوای گەشتە سەرەتاییەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: فڕۆکەکە بزوێنەری Honeywell TPE331 لە باڵی ڕاست و بزوێنەرێکی نموونەیی هایدرۆجین-کارەبایی لە باڵی چەپدا هەبووە. بزوێنەری باڵی ڕاست بۆ سەلامەتی زیاتر و زیادکردنی هێز لە کاتی بەرزبوونەوەدا بەکارهێنرا.
کۆمپانیای زیرۆئەڤیا هەوڵدەدات مۆڵەتی نموونەی ئەم فڕۆکەیە وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە ساڵی ٢٠٢٥ دەست بە گەشتە بازرگانییەکان بکات. هەروەها ئەم کۆمپانیایە کار لەسەر بزوێنەری ٢-٥ مێگاوات دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتوودا فڕۆکە بە ٩٠ سەرنشینەوە بگوازێتەوە.