مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
پارێزگای دهۆک بازرگانیکردن و بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەخە دهكات.
ئەمڕۆ 18 – 1 – 2023، لیژنەی مافی گشتی سەر بە داواکاری گشتیی پارێزگای دهۆک لە نووسراوێکی فەرمیدا لەبارەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە جگەرەی ئەلیکترۆنی و نێرگەلە چەند بڕیارێکی دەرکرد، بەگوێرەی نووسراوەکەی داواکاری گشتیی دهۆک، بەکارهێنان، بازرگانیکردن و فرۆشتن بە جگەرەی ئەلیکترۆنی لە سنووری پارێزگاکە قەدەخە دەکرێت و هەر کەس و لایەنێک پابەندی بڕیارەکان نەبێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتە بەر.
هەروەها لە نووسراوەکەدا هاتووە بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێگە بە کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ بدرێت بچنە ئەو شوێنانەی نێرگەلەی تێدا بەکار دەهێنرێت.