زاری كرمانجی-سۆران:
دانیشتووانی گەڕەكی سەرووچاوەی دیانا، لە رێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە، بنكەیەكی تەندرووستیان بۆ درووست بكرێت.
وەك باسیشی لێوەدەكەن: ” گەڕەكی سەرووچاوەی دیانا لە سنووری قەزای سۆران، لە ڕووی دانیشتووانەوە قەڕەباڵغی زۆری بەخۆیەوە بینییوەوە، كەچی بەهۆی دوورە دەستی و نەبوونی بنكەیەكی تەندرووستی لەم گەڕەكە، هاووڵاتیان ناچارن رێگایەكی دوور بگرنەبەر، بۆ نەخۆشخانەو بنكە تەندرووستییەكانی سەنتەری قەزای سۆران و ناحیەی دیانا”.
بۆ زاری كرمانجی دەشڵێن: ” بەشێكی زۆری دانیشتووانی ئەم گەڕەكە كەمدەرامەتن و بە هاتووچۆ كردن و كڕینی دەرمان لە دەرمانخانەو نۆرینگەكەكان، بارگرانی زۆریان لەسەر درووست دەبێت، بەڵام ئەگەر بنكەیەكی تەندرووستی لەم گەڕەكە هەبێت، زۆربەی گرفتەكانیان چارەسەر دەبێت و لە نزیكەوە دەرمان و چارەسەری پێویستی پزیشكی وەردەگرن.