زاری كرمانجی-سۆران
یاداشتی کار و چالاکی و لێکتێگەیشتن بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەکادیمیای شەتڕەنجی سۆران و سەرۆکی یانەی وەرزشی سۆران.
، یاداشتنامەی لێکتێگیشتن، هاوکاری و لە نێوان ئەکادیمیای شەتڕەنجی سۆران و یانەی وەرزشی سۆران واژۆ کرا.
ئەم یاداشتنامەیە بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان، پەرەپێدانی بواری شەتڕەنج، پشتگیری لە یاریزانان و گەنجان، ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییە هاوبەشەکان و دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هەردوو لایەن واژۆ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاریکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش و بە تایبەتی شەتڕەنج لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە، هەروەها بە هیوای ئەوەی کە ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێکی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشە نوێکان لە داهاتوودا.
ئەم هاوکارییە دەستپێکی هەنگاوێکی نوێیە بۆ پەرەپێدانی شەتڕەنج و وەرزش لە سۆران.

































































