محەممەد مەحموود- سۆران :
بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتییان لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و بازرگانی سۆران ڕۆژانە بە بەردەوامی سەردانی مەیدانی بازاڕ دەکەن، هەرشتێک ڕێگە پێدراو نەبێت و ماوەی بەسەر چووبێت دەستی بەسەر دادەگیرێت و لەناو دەبرێت.
وەفا سەیدخان، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ڕۆژانە بە بەردەوامی لیژنەکانمان سەردانی مەیدانیان هەیە بۆ بازاڕو شوێنە گشتییەکان ، بۆ دەست بەسەر داگرتنی خواردنی ماوە بەسەر چوو و ئەو خواردنانەی ڕێگە پێدراون نیین لە بازاڕ بفرۆشرێن، دوێنێ تیمەکانی چاودێری بازرگانی سۆران بەدواداچوونیان بۆ چەندین شوێن لەسنوری قەزای ناوەندی سۆران کرد، دەرئەنجامی ئەو گەڕانە توانرا نزیکەی 100 کیلۆ خواردنی ماوەبەسەر چوو دەستی بەسەر دابگیرێت و لەناو ببرێت، جگە لەوەش هەر ئەمڕۆ لە لایەن لیژنەکانمانەوە 6 کیلۆ (حەزەڵیات) دەستی بەسەر داگیراوە”.
وەفا سەیدخان، هۆشداریشی دایە ماڕکێت و دووکانەکان بەهیچ جۆرێک نابێت ئاو یان خواردەمەنی لەبەر تیشکی ڕۆژ دابندرێت و ڕێگە پێدراونییە، لیژنەکان ببینن خۆراک و خواردەمەنی و ئاو تیشکی ڕۆژی لێ بدات لەناو دەبرێت و ڕێگە پێدراو نییە بۆ فرۆشتن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی چاودێری بازرگانی سۆران باسی لەوەشکرد” لە بەدواداچوونەکان بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییان وە رێگری کردن لەگشت چەواشەکاریەکی بازرگانی،داواش لە هاووڵاتییان دەکەین لەکاتی بوونی هەر گرفتێک پەیوەندی بە لێژنەکانمانەوە بکەن لەڕێگەی ئەو هێلە گەرمانەی ڕامان گەیاندوون.
07502125544
07509683135
07509683136

































































