زاری کرمانجی
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند:” پشتیوانی و پێشوازی خۆمان بۆ ئەو هەنگاوە یاساییانە رادەگەیەنین کە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بە هاوکاری و پاڵپشتیی دەسەڵاتی دادوەری ودامەزراوە حکومییەکان، بە ئاراستەی رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و دەستگیرکردنی کەسانی تێوەگلاو نراون،هیوادارین ئەم پرۆسەیە تەنها لە بەغدا کورت نەبێتەوە، بەڵکو سەرجەم پارێزگا و شارەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی تەواو لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری دەکەینەوە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشداوە، لە روانگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیمانەوە، ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک نیشان دەدەین، چ لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی و چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی پارێزگاکان، لە پێناو پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و چەسپاندنی سەروەریی یاسا، چونکە هاوڵاتیان شایستەی پاکسازیی کارگێڕی و گێڕانەوەی مافە بەفیڕۆدراوەکانیانن، و لەسەر ئەم بنەمایەش، جەخت لەسەر پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ هەر گەندەڵکارێک بەبێ جیاوازی دەکەینەوە.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
28ـی حوزەیرانی 2026
































































