وەرزش ـ زاری كرمانجی:
یانی ئینڤانتینۆ، سەرۆكی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ(فیفا)، لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا چەند وردەكارییەكی خستەڕوو.
سەرۆكی فیفا لەدەسپێكی ئاخاوتنەكانیدا گوتی:” مۆندیالی قەتەر باشترین وەشانە لە مێژووی سەرجەم مۆندیالەكان.”
“لە ساڵی 2024 وڵاتی میواندار بۆ مۆندیالی 2030 دەستنیشان دەكرێ.”
ئینڤانتینۆ، باسی شێوازی بەڕێوەچوونی مۆندیالی داهاتووی كرد و رایگەیاند:” مۆندیالی 2026 هەڵبژاردە بەشداربووەكان دابەشی سەر 16 كۆمەڵە دەكرێن.”
سەرنجی خستە سەر ئەو بڕەش كە فیفا قازانجی كردووە: “داهاتی مۆندیالی قەتەر بۆ فیفا 7 ملیار و 500 هەزار دۆلار بوو.”
یانی گوتیشی: “سوپاس قەتەر بۆ ئەم رێكخستنە ناوازەیە.”
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەكان، ئینڤانتینۆ گووتی: “جامی جیهانی یانەكان لە مانگی دووی ساڵی 2023 لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت.”
ئاماژەی بەوەشدا: “مۆندیالی جامی جیهانی یانەكان لە ساڵی 2025 بەبەشداری 32 یانە بەڕێوە دەچێت.”