زاری کرمانجی :
ماوەیەکە جۆرە باڵێکی بەستووی مریشک لە بازاڕەکانی ئیدارەی سۆران دەفرۆشرێت، لیژنەی ئابووری سۆران یش هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە باڵە .
لیژنەی ئابووری سۆران لە ڕاگەیاندراوێکدا، هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران و فرۆشیاران ئاگادار دەکاتەوە کە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕین و فرۆشتنی جۆرە باڵێکی بەستووی مریشک بە ناوی (دجاج زمزم)، چونکە ئەم جۆرە گۆشتە قەدەخەکراوە و بە دەرزی پف دەدرێت و ئاوی تێ دەکرێت: ” پشکنینمان بۆ ئەم باڵە کردووە و گشتیان بە دەرزی پف دەدرێت و ئاوی تێ دەکرێت و ئاسەواری دەرزیش پێیانەوە دیارە،”
لیژنەی ئابووری سۆران هۆشداری دەداتە فرۆشیاران و دەڵێت:” هەر فرۆشگایەک یاخود مارکێتێک لەو جۆرە باڵەیان هەیە پێویستە بە زووترین کات بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێهاتووە، بە پێچەوانەوە لە هەر شوێنێک ببینرێت کە فرۆشتنی پێوە دەکرێت، فرۆشیارەکە بە توندی سزا دەدەین.”

