ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی لیواکانی سەید الشوهەدا هۆشداریدا لە تەشەنە سەندنی شەڕ لە ناوچەکە و ڕایگەیاند” کە هەر جوڵەیەکی زەمینی یا پێشێلکردنی سنوورەکانی ناوچەکە وەڵامێکی هاوشێوەی میحوەری بەرخۆدانی لێدەکەوێتەوە”.

وەلائی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە ” دوای ئەوەی شەڕی (زایۆنیستی-ئەمریکی) دژ بە ئێران چووەتە مانگی دووهەمی خۆیەوە و نەیتوانی بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی بگات، هەڕەشەکانی ئەمریکا لە هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران زیادی کرد و لە شەڕێکی سنووردارەوە گۆڕا بۆ شەڕێکی تەواو”.
زیاتر روونیكردۆتەوە “ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا خاکی کوەیت وەک خاڵی هەڵدانی هێرش بۆ سەر ئێران بەکاربهێنن، میحوەری بەرخۆدان، لە چوارچێوەی یەکڕیزی گۆڕەپانەکاندا، ئەم کارە بە پێشێلکردنی سنوورە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەزانێت”.
ناوبراو دەشڵێت” هەواڵ سەبارەت بە نیازی جولان بۆ بەزاندنی سنوور و جووڵە لە نێو خاکی لوبنان بە شێوەیەک کە بە قازانجی هێزەکانی زایۆنیستی دژ بە لوبنان بگەیەنێت، بڵاو کرایەوە” و وەلائی ئاماژەی بەوە کرد کە بەدیهێنانی هەریەکێک لە “لەم دوو سیناریۆیە” دەبێتە هۆی پەسەندکردنی هەنگاوی هاوشێوە.
ئەلوەلای جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە “بەپێی هاوکێشەی بەرامبەرایەتی لە شکاندنی سنوورەکانی ناوچەکەدا” دەبێت، و دەڵێت” چاوێک لە بەرامبەر چاوێکدا، ددانێک بۆ ددانێک و ئەوەی دەستپێشخەری دەکات دڕندەترینە.”

































































