ئادار عەبدوڵڵا – زاری کرمانجی
شەربەتی خرنووب بەگشتی بە بەدیلێکی تەندروست و سروشتی دادەنرێت دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و کالیسیۆم و ئاسن. ڕێژەی گلایسیمیکی کەمی هەیە، ئەمەش وایکردووە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی شەکری خوێن. هەروەها شەربەتی خرنووب کافاینی تێدا نییە و چەوری کەمی تێدایە و پاڵپشتی تەندروستی هەرس دەکات.
سوودە سەرەکییە تەندروستییەکانی شەربەتی خرنووب:
بەپێ ماڵپەڕەکانی جیهانی : شەربەتەکەی خرنووب لە توانای خۆراکی و کارایی و دژە ئۆکسێنەردا بە باشترین بەرهەم دادەنرێت بە بەراورد لە زۆرێک لە شیرینکەرەوەکان کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بازرگانییان پێوە دەکرێت، وەکو خورما و چەندین شیرینی تر.. شەربەتی خرنووب بەرهەمێکی سروشتییە لەم ساڵانەی دواییدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە بەهۆی سوودە خۆراکیەکانی.
سوودەکانی خرنووب :
چڕی خۆراکی: سەرچاوەیەکی باشە بۆ کانزا سەرەکییەکان، لەوانە مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، ئاسن، و فسفۆر، هەروەها ڕیشاڵ.
نزمبوونەوەی ڕێژەی گلیسیمیک: لەبەر ئەوەی نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکر لە خوێندا، بژاردەیەکی شیرینکەرەوەی باشترە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان ئەوانەی چاودێری شەکرەیان دەکەن.
دژە ئۆکسێنەرە : پۆلیفینۆل و تانینی تێدایە، کە سوودی دژە هەوکردن و دژە بەکتریا و دژە پیربوون دەبەخشێت.
تەندروستی دڵ: خرنووب یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات (LDL).
یارمەتیدەری هەرس: بە شێوەیەکی نەریتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرس بەکاردێت.
ڕێژەی شەکر: سەرەڕای ئەوەی سروشتییە، بەڵام شەربەتی خرنووب هێشتا شیرینە و (گلوکۆز و فرۆکتۆزی تێدایە) و پێویستە بە ڕێژەیەکی مامناوەند و تەندروست بخورێت.
کالۆری: لەکاتێکدا زۆرجار کالۆری کەمترە لە شیرینکەرەکانی تر، بەڵام هێشتا وزە دەدات.
هەستیاری : لە کاتێکدا دەگمەنە، بەڵام ئەگەری دروستبوونی هەستیاری خرنووب هەیە.
جگە لە سوودەکانی زۆرێک لە خەڵکی بۆ زیادکردنی کێشی لەش بەکار دێنن .

































































