وەرزش ـ زاری كرمانجی:
شەوی رابردوو هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا و ئینگڵاند سەركەوتن بۆ چارەگی كۆتایی، دوای بردنەوەی فەڕەنسا لە پۆڵەندا 3-1، و ئینگڵاندـیش 3-0 لەسەنیگالی پاڵەوانی ئەفریقای بردەوە، هەردوو هەڵبژاردەكە لەچارەگی كۆتایی بەیەك دەگەن.
بەبەڕێوەچوونی دوو یاریی، یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی بەردەوامیان دەبێت.
كاتژمێر 6 ـی ئێوارە لەسەر یاریگەی ئەلجنوب، ژاپۆن سوپرازیەكەی كۆمەڵەی ئیسپانیا و ئەڵماینا رووبەڕووی كڕواتیا دەبێتەوە.
دواین رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 كاتێك، بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.
یاریی دووەم تایبەتە لەدیدی هاندەران و كاتژمێر 10 شەو لەسەر یاریگەی 974 بەڕێوەدەچێت، تێیدا بڕازیل رووبەڕووی كۆریای باشوور دەبێتەوە.
بۆ ئەم یارییە خرۆش دڵی هاندەرانی بڕازیلی گرتووە، بەوەی نێیمار جۆنیۆر، لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە و بۆ یاریی بەرانبەر كۆریا ئامادەیە.
یاریی بڕازیل و كۆریای باشوور، دوا یاریی جامی جیهانی 2022 دەبێت لەسەر یاریگەی 974، دوای ئەم یارییە قەتەر یاریگەكە تێكدەدات و كورسییەكانی دەدات بەوڵاتە هەژارەكانی ئەفریقا.