
بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 16-3-2026، بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچهى جەرف سەخەر (جەرف ئەلنەسر) لەباکوری پارێزگای بابل ڕووبەڕووی بۆردومانێکی ئاسمانیی بووەوە، سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هێرشەکەبارهگایەکی چهكدارانى حەشدی شەعبی لەو ناوچە ستراتیژییە کردوەتە ئامانج.
کەناڵی(جەزیرە)ى قهتهرى لەهەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوی كردەوە “بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراونو چەند کەسێکی دیکەش برینداربون”.
كەناڵەكەئاماژهى بهوهشكردووه، دوای تەقینەوەکان، هێزە ئەمنییەکان لەناوچەکە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو تیمە فریاگوزارییەکان، بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لهشوێنى بۆردومانهكه گواستوەتەوە”.
ناحیەی جەرف سەخەر، یەکێکە لەناوچە هەرە هەستیارە ئەمنییەکانو پێشتریش چەندینجار کراوەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان، تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە لایەنە فەرمییەکانی عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو نەکردوەتەوە.

































































