د. مەقسود ئیسماعیل
پسپۆری ئێسك و شكان
ئەستوربوون و بوونی ئازار لەکاتی دەست لێدانی کیسەکە لە ئانیشک بەلام هەندێک جار ئازارەکەی کەمە بەلام جولانی جومگەکە ئاسایی یە ئەو کیسانەش مادەیەکی لینجی تیایە وەک گریز وایە وە هەندێک جاریش کەمێک خوێنیشی لەگەلە وە کەمێک جیڕە وە هەندێک جاریش بە شێوەی شلەیەکی خوێناوی بەدیار دەکەوێ.
چارەسەر : هەندێ جار تەنها بەدەرهێنانی ئەو ماددە لینجەی ناوکیسەکە دەبێت بە سرنج بەلام دەبێت جومگەکە بریندار نەکەیت واتە بیپارێزی لە بریندار بوون وە هەندێک جاریش دەرزی هادرۆکۆرتیزۆن لە جومگەکە دەدرێت، بەلام بە رێژەکی کەم.
ئەگەر کیسەکە تووشی هەوکردنی کێماوی بوو بێت، تەنها پێویستی بە خاوێن کردنەوەو پێدانی دەرمانی ئەنتی بایوتیکە بۆ نەخۆشەکە هەندێ جاریش پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت بۆ لابردنی کیسەکە.

































































