زاری كرمانجی :
گروپی (سەرایا ئەولیاو ئەلدەم)ـی سەر بە حەشدی شەعبی، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكانی سەر كونسوڵخانە و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكای لە هەولێر راگەیاند.
هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیل، بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە هەولێر كرانە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. هەروەها چەندین گرووپی چەكداری عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرگریكردن لە ئێران دووپات كردەوە و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكایان لە عێراق كرد، لە نێویشیاندا گروپی (سەرایا ئەولیاو ئەلدەم) ئامادەیی خۆی بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا دەبری.
گروپی (سەرایا ئەولیاو ئەلدەم) لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد،” لە چوارچێوەی پابەندییە شەرعییەكانمان وەك پاڵپشتییەك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل و ئەمریكا، هەروەها پاڵپشتیمان لە سەروەری عێراق، رۆژی شەممە، چەكدارە گیانفیداییەكانمان هێرشێكیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر ئەنجامدا “.
ئەوەشیخستەڕوو، هێرشەكەی سەر هەولێر لەڕێی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا.

































































