مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بازرگانی دەنگۆی بڕینی بەشە خۆراكی مانگانەی ئەو كەسانە ڕەتدەكاتەوە كە مووچەكەیان لە یەك ملیۆن دینار زیاترە .
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 9ـى شوباتی 2026 لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایدەگەیەنێت “ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا نا فەرمییەكان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە بڕینی بەشە خۆراكی مانگانەی ئەو فەرمانبەر و كارمەندانەی كە مووچەی مانگانەیان لە 1,000,000 دینار زیاترە، دوورن لە ڕاستییەوە.”
وەزارەتی بازرگانی جەختی لەوە كردووەتەوە”سیستەمی بەشە خۆراكی مانگانە بەپێی میكانیزمە پەسەندكراوەكان بەردەوامە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.”

































































