ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کومەڵایەتی (ئێکس)، بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا سەری ساڵی تازەی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم خەڵكی كوردستان پیرۆز كرد.
سەرۆك بارزانی هەروەها هیوای خواست ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت.































































