زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ شەمممە حەوت حزب و لایەن كە بریتین لە (پارتی گەشەپێدانی توركمان، پارتی دیموكراتی توركمان، بزووتنەوەی دیموكراتی توركمانی، پارتی ڕزگاری نەتەوەیی توركمانی، كۆمەڵەی ڕۆشنبیریی توركمانی، كۆمەڵەی لێبراڵیی توركمانی و پارتی گەزەنگی توركمانی كەركووك) لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رای دەگەیەنن، بڕیاریامان دا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پشتیوانی لە لیستی ژمارە ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین.
لە بەیاننامەكەدا دەڵێن، هەرێمی كوردستان هەمیشە ناوەندێكی گرنگی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان نەتەوە و ئاینە جیاوازەكان بووە، ئەم فەرهەنگە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی سیاسی و حوكمڕانیش هەبووە، بۆیە ئێمە ئەو حزب و لایەنانەی توركمان كە ناومان هاتووە، بڕیارمان دا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە 11/ 11/ 2025 ئەنجام دەدرێت، دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین.

































































